Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
دایەلۆگ لە بەرگێكی ئەكادیمیدا

فەرید ئەسەسەرد

لە 28 و 29 ی مانگی رابردوو كۆنگرەی دایەلۆگی كورد- عەرەب لە كۆیە، بە هاوبەشی لە نێوان زانكۆی كۆیە و زانكۆی بەغدا، بەڕێوە چوو. هەرچەند زۆریی بەشداربووان بە كورد و عەرەبەوە عیراقی بوون، بەڵام رێژەیەكی بەرچاو لە وڵاتانی تری عەرەب بەشدار بوون، لەوانە ژمارەیەك بیرمەند و رۆژنامەنووس و توێژەری گەورەی وڵاتانی عەرەب كە ئەمەش روخسارێكی نێودەوڵەتیی بە دایەلۆگەكە دا، بە تایبەتی كە لە كۆنگرەكەدا بابەتی دایەلۆگ تەنها لە دایەلۆگی نێوان عەرەبی عیراق و كوردی عیراق قەتیس نەكرابوو، بەڵكو...
پەیامەكانی كۆبوونەوەی دراوسێكانی عیراق لە بەغدا

فەرید ئەسەسەرد 22/4/2019

پێرێ‌ سەرۆكی پەرلەمانەكانی دەوڵەتانی دراوسێی عیراق لە بەغدا كۆبوونەوە، هەندێ‌ مەسەلەیان تاوتوێ‌ كردو بەیاننامەیەكی هاوبەشیان دەركرد. دەستەواژەی دەوڵەتانی دراوسێی عیراق لە پەیوەندیی نێودەوڵەتیدا دەستەواژەیەكی تازەیە و مێژووی بۆ پاش روخانی رژێمی پێشوو دەگەڕێتەوە. پێشتریش پەرلەمانەكانی درواسێی عیراق لە ساڵی 2010 لە عەممانی پایتەختی ئوردون كۆبوونەتەوەو مەسەلەی ناسەقامگیریی عیراقیان تاوتوێ‌ كردووە. بەڵام ئەمجارە لە بەغدا، لە سایەی سەقامگیریدا كۆبوونەوە.
ناونیشانی "سەقامگیری ‌و پەرەپێدان" كە بەغدا بۆ كۆبوونەوەكەی هەڵبژاردبوو، ئامانجی كۆبوونەوەكەی پێكاوەو پەیامەكەشی بە دراوسێكانی عیراق گەیاندووە كە عیراق سەقامگیرە ‌و بەرەو پەرەپێدان هەنگاو دەنێ‌. بەڵام ئەمە تاكە پەیامی كۆبوونەوەكە نییە. كۆبوونەوەكە لانی كەم سێ‌ پەیامی تری هەیە. یەكەمیان ئەوەیە كە عیراق دەتوانێ‌ كۆكەرەوەی لایەنە ناكۆكەكان بێ‌ ‌و...
گەڕی دووەمی بەهاری عەرەب لە جەزایرو سودان

فەرید ئەسەسەرد

پاش هەشت ساڵ لە سەرهەڵدان ‌و پوكانەوەی بەهاری عەرەب، گەڕێكی تری بەهارەكە دەستی پێ كرد ‌و دوو وڵاتی گەورەی گرتەوە، یەكێكیان لە باكوری ئەفریقیایە و ئەوی تر لە باشووری میسرە. ساڵی 2011 هەردوو وڵات بە سەلامەتی لە بەهارەكە دەرچوون ‌و قەیرانەكەیان تێپەڕاند، لە كاتێكدا كە تونس، میسر، لیبیا ‌و سوریا لە پاشاگەردانی ‌و ئاژاوە نغرۆ بوون. ئەم مانگە، لە ماوەی  یەك هەفتەدا، دوو سەرۆك لەسەر كار لابران. یەكێكیان بوتەفلیقەیە كە پاش وروژانی شەقام لە دژی، دەستی لە كار كێشایەوە ‌و ئەوی تر عومەر بەشیرە كە كودەتای لەسەر كرا. بەمجۆرە، گەڕی دووەمی بەهار، جەزایر ‌و سودانی گرتەوە.
ناوچەكەمان هێشتا بەرەو دیموكراسی نەچووە ‌و هێشتا ژیانی دەستووریی راستەقینەی بە خۆیەوە نەدیوەو هێشتا دیكتاتۆر لە دوای دیكتاتۆر بەرهەم دێنێ‌. هۆیەكی سەرەكیی ئەم دیاردەیە، پەیوەندیی بە...
ئاماژەكانی پشت هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا
یاری لەگەڵ زلهێزەكان
سوریاو كورد پاش شەڕی باغوز
گەڕانەوە بۆ ئەدەنە
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
القضية الكردية في العلاقات التركية _ الايرانية 1918-1939

كوران سلام محمد
مشروع غاب التركي و تأثيرة علي الموارد المائية والواقع البيئي في العراق

الدكتورة مديحة صوفي