Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
خۆپیشاندان وەك ماف ‌و وەك رەفتار

فەرید ئەسەسەرد

لەهەرێمی كوردستان هیچ كێشەیەك لەگەڵ مافی خۆپیشاندان نییە. ئەم مافە یاسا سەلماندویەتی ‌و رێكی خستووە. لە كاتی گفتوگۆكانی ناو پەرلەمان سەبارەت بە شێوەی رێكخستنی مافی خۆپیشاندان دوو بۆ چوون هاتە ئاراوە، یەكێكیان جەختی كردە سەر پێویستیی پێدانی مۆڵەت بۆ داواكارانی خۆپیشاندان ‌و ئەوی تر پێی وابوو خۆپیشاندان پێویستی بە مۆڵەت نییە و تەنها ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەسە. لە كۆتاییدا لایەنگرانی مۆڵەت بردییانەوە، هەرچەند نەهێشتنی مۆڵەت دیموكراتیترە و بەڵگەی متمانەشە بە نیاز و  مەرامی خۆپیشاندەران.
لە راستیدا خۆپیشاندان مافێكی رەسەنی مرۆڤە و بە بەشێكی ئازادیی رادەربڕین دەژمێردرێ‌ چونكە خۆپیشاندەران لە رێی خۆپیشاندانەوە گوزارشت لە راو بۆچوونی خۆیان دەكەن ‌و پەیامی خۆیان دەگەیەنن بە دەسەڵات. خۆپیشاندانەكانی هەفتەی رابردووی كوردستانیش پەیامی خۆیان گەیاند بە دەسەڵات، پەیامەكەش پەیامی...
ترەمپ و قودس و كردنەوەی دەرگاكانی دۆزەخ

فەرید ئەسەسەرد

یەكەم جار نییە ئەمریكا هەڵە لە لێكدانەوە سیاسییەكانی بكات، بەڵام هەڵەی ئەمجارە وەكو هەڵەكانی پێشوو نابێ‌‌و باجەكەی گەورەتر دەبێ‌.
گواستنەوەو نەگواستنەوەی باڵیۆزخانە بۆ قودس‌و داننان ‌و دان نەنان بە قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل، هیچ قازانجێكی بۆ ئەمریكا نییە. بە خۆڕایی وروژاندنی جیهانی عەرەب‌و جیهانی موسڵمان‌و هەنگاونان بەرەو ئاڵۆزكردنی ناوچەكە، بە هەموو پێوەرەكان بە هەڵەیەكی ستراتیجی دادەنرێ‌.
دەبەنگیی ئەم هەنگاوە لەوە دایە كە بۆتە مایەی ناشیرین كردنی چارەی ئەمریكا لە ناوچەكەدا. سەربار، هیچ لایەنێك بە قەد ئێران‌و توركیای نەیارانی ئەمریكا قازانج لەم بڕیارە ناكا و هیچ لایەنێكیش بەقەد میسر و سعودیەی دۆستی ئەمریكا زەرەری لێ‌ ناكا.
پاش دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، ترەمپ سیاسەتێكی لەسەر بنەمای كاراكردنی رۆڵی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و...
لە كێشە هەڵپەسێردراوەكانەوە بۆ دایەلۆگی هەڵپەسێردراو

فەرید ئەسەسەرد

چوارشەممەی رابردوو لە كۆبونەوەی سەرۆكی كۆمار دكتۆر فوئاد مەعسوم لەگەڵ هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی كۆمار لە كۆشكی سەلام، داوا كرا "دەستبەجێ‌" دایەلۆگ لە نێوان حكومەتی فیدراڵ ‌و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی كۆمار و نەتەوە یەكگرتووەكان دەست پێ بكات. پاش كۆبونەوەكەش بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی كۆمار رایگەیاند كە بڕیارەكانی كۆبونەوەكە جێبەجێ‌ دەكرێن.
سەرەڕای ئەوەی كە حكومەتی هەرێم تا ئێستا چەندین جار داوای دایەلۆگی لە بەغدا كردووە، بەڵام بەغدا هێشتا بڕیاری نەداوە دەست بە دایەلۆگ بكات. لەكاتێكدا بەغدا خۆی لە دایەلۆگ دەدزێتەوە، حكومەتی هەرێم زۆر بە پەلەیە بۆ دەست پێكردنی دایەلۆگ. پەلەكردنی حكومەتی هەرێم لە دەست پێكردنی دایەلۆگ هەر بۆ پرۆپاگەندە نییە.
لە راستیدا حكومەتی هەرێم جگە لە بژاردەی دایەلۆگ لەگەڵ بەغدا هیچ بژاردەیەكی دیكەی لە بەردەمدا نەماوە. بەڵام پرسیارەكە ئەو نییە كە حكومەتی هەرێم چەند بە تەنگ دایەلۆگەوەیە لەگەڵ بەغدا، پرسیارەكە ئەوەیە ئایا...
لە پەراوێزی بودجەی ساڵی 2018دا
مێزی وتووێژ لەچاوەڕوانیی دانوستانكاراندا
پارانۆیای كورسیی دەسەڵات
وتووێژی هەڵپەسێردراوی هەولێر و بەغدا
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین