Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گۆڤاری سه‌نته‌ر        ژمارە 81
هەرێمی كوردستان پاش ریفراندۆمی چارەی خۆنوسین

نوسینی: فەرید ئەسەسەرد

پێناسەیەك كە لە رابردودا، پێش ریفراندۆمی چارەی خۆنوسین لە 25ی ئەیلولی 2017، بۆ ناسینی هەرێمی كوردستانی عیراق بەكار دەهێنرا، ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان "نیمچە دەوڵەتێكە" یاخود "فیدرالیزمی تێپەڕاندووە و هێشتا نەگەیشتۆتە ئاستی دەوڵەتێكی سەربەخۆ".
لە ساڵانی ئەم دواییەدا و بەدیاریكراوی، لە ساڵی 2014 بەولاوە، دوا بەدوای ئاڵۆزبونی پەیوەندییەكە و پشت بەستنی هەرێم بە ئابوریی سەربەخۆی نەوت، پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا ئەوەندەی كە لە پەیوەندییەكی كۆنفیدرالیی بەفەرمی رانەگەیەنراو دەچوو، ئەوەندە لە هیچ پەیوەندییەكی تر نەدەچوو. لێرەدا پرسیارێكی گرنگ خۆی دەسەپێنێ‌، ئەویش ئەوەیە كە كاتێك سیستمی سیاسیی عیراق سیستمێكی فیدرال بێ‌ و كاتێك دەستور دەسەڵاتەكانی هەرێمی بە رونی دیاری كردبێ‌، چی وای كردووە هەرێمێكی "نیمچە سەربەخۆ" پەیدا ببێ‌ و دەسەڵاتێكی وای هەبێ‌ كە "سنوری فیدرالیزم" تێپەڕێنێ‌ و وەك...

درێژە...

...
Print