Javascript DHTML Drop Down Menu Powered by dhtml-menu-builder.com
گروپەكانی تەمەن‌و پێكهاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

فەرید ئەسەسەرد

كۆبەند: ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان گرنگترین دامەزراوەی دروست كردنی بڕیارە لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان. شەرعیەتی ئەم دامەزراوەیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێ‌ كە لەكۆنگرە بەدەنگی نوێنەرە هەڵبژێردراوەكان هەڵبژێردراوەو هەر ئەم دامەزراوەیەشە كە پاش كۆنگرە دامەزراوەیەكی بچوكتر بەناوی مەكتەبی سیاسی بۆ رایی كردنی كاروباری رۆژانە هەڵدەبژێرێ‌. ناسینی گروپەكانی تەمەن لەناو ئەم دامەزراوە گرنگەو تیشك خستنە سەر پێكهاتەكەی، یارمەتیدەرە بۆ كێشانی چوارچێوەیەكی گشتی بۆ دامەزراوەكەو دەرفەتێكیشە بۆ پێكهێنانی بۆچونێكی قووڵترو دروستتر دەربارەی سروشتەكەی، سەرباری ئەوەی كە زانیارییەكانی ئەم توێژینەوەیە كەرەستەیەكی خاو بۆ توێژینەوەی وردتر پێكدێنن. دابەش كردنی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەر پێنج گروپی تەمەنداو دیاری كردنی تەمەنی سەركردەیی هەر ئەندامێكی ئەو ئەنجومەنە، ئەركی سەرەكیی توێژینەوەكەیە.
كلیلی وشەكان: ئەنجومەنی سەركردایەتی، گروپەكانی تەمەن، تەمەنی سەركردەیی.
ئەنجومەنی سەركردایەتی
لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئەنجومەنی سەركردایەتی پاش كۆنگرە بەرزترین دەسەڵات پێكدێنێ‌. ماددەی 32ی پەیڕەوی ناوخۆ زۆر بەڕونی گوزارشتی لەم چەمكە كردووەو...
شنگال وەك ئاماژەیەك بۆ تەنگژەكانی داهاتوو

فەرید ئەسەسەرد

گەیشتنی حەشدی شەعبی بۆ سنوری عیراق- سوریاو دەرپەڕاندنی هێزەكانی داعش لە پانتاییەكی فراوانی زەوی، بەقەد ئەوەی كە سەركەوتنێكی گرنگ‌و جێ‌ بایەخە لە شەڕی دژی داعش، وێستگەیەكی تازەشە لە پەیوەندییەكانی نێوان كوردو بەغدا، چونكە هەموو ئەو ناوچانەی كە حەشدی شەعبی گرتوویەتییەوە، تا ساڵی 2014 بەشێكی ناوچە جێناكۆكەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوون بەشێوەیەكی نافەرمی. ئێستا هەموو ئەو ناوچانە كە كەوتونەتە باشوری شنگال رادەستی هێزەكانی سوپای عیراق كراونەتەوە. ئەمەش بەم مانایە دێت كە یەكەم گەڕانەوەی هێزەكانی عیراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان لە باشووری شنگال دەستی پێ‌ كردووە. دەكرا ئەم گەڕانەوەیە هەر روی نەدایە، ئەگەر بهاتایە هێزی پێشمەرگەی جێگیركراو لەشنگال، پاش رزگاركردنی شنگال، جموجوڵی بكردایەو ناوچەكانی باشوری شنگالیشی لە داعش پاك بكردایەتەوە.
دیارە ئۆپەراسیونی گرتنەوەی شنگال هەر لەسەرەتاوە ستراتیجێكی روونی نەبوەو ئەوەندەی وەك...
تروسكایی ریفراندۆم لەكۆتایی تونیلەكەدا

فەرید ئەسەسەرد

پاش ئەوەی هەر یەك لە ئەمریكاو روسیاو ئەلمانیاو توركیاو ئێران‌و عیراق دەنگی ناڕەزاییان بەرامبەر بەئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەرز كردەوە، پرۆژەی ریفراندۆم پێ‌ دەنێتە ناو قۆناغی گومان‌و بێهوودەیی. چوار ساڵە بانگەشە بۆ ئەم پرۆژەیە دەكرێ‌‌و لەماوەی 48 سەعات دەركەوت كە سەركردایەتیی كورد بە كردەوە هیچ پشتگیرییەكی بۆ ریفراندۆم پێ‌ دابین نەكراوە. باق‌و بریقی لێدوانە وروژێنەرەكانی وەك "ئێمە بۆ ریفراندۆم مۆڵەت لە كەس وەرناگرین" و "بڕیار بەدەست خۆمانە"و "هیچ دەوڵەتیك دژی ریفراندۆم نییە" هیچی لە بابەتەكە نەگۆڕی‌و هیچ سودێكیشی بە پرسەكە نەگەیاند.
دیارە سەركردایەتیی كورد پەیامە سیاسییەكانی بە هەڵە خوێندۆتەوەو نەیتوانیوە پشتگیری كردنی كورد لە شەڕی دژی داعش لە پشتگیری كردنی كورد بۆ جیابونەوە لێك جیا بكاتەوە. سەركردایەتیی كورد پێوانەكانی سەردەمی شەڕی  ساردی لەسەردەمی بەجیهانیبون بەكار هێناوەو بەهۆی ئەمەوە لەهەموو هەڵسەنگاندنەكاندا هەڵەی كردوە. وا تێگەیشتبوو دروست كردنی بەرژەوەندیی نەوتی بۆ وڵاتان لەناو كوردستان، وایان لێ‌ دەكا پشتگیریی ئاواتەكانی كورد بكەن. لەڕاستیدا مەسەلەكە لەوە قووڵترو ئاڵۆزترەو ئەوەی كە سەركردایەتیی كورد لێی تێگەیشتبوو كە گوایە...
ئاماژەكانی پشت تەنگ هەڵچنین بە قەتەر
ئۆپەراسیۆنی رەققەو پەیامە سیاسییەكانی
كۆبونەوە ساردو سڕەكەی نێوان ترەمپ‌و ئەردۆغان
ئاماژەكانی پشت لێدوانەكانی لوفیگارۆ
پەیوەندییەکانی تورکیا و ئیسرائیل لە سەردەمی فەرمانڕەوایی حیزبی داد و گەشەپێداندا ٢٠٠٢- ٢٠١٥

بەهرۆز جەعفەر
كوردو عەجەم

نەوشیروان مستەفا ئەمین
العنف السياسي في العراق بعد عام 2003

آراس قادر محي الدين
القومية في عصر العولمة

پشتیوان حمە سعید محمد امین