له دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991 وه،دواتریش به ماوه‌یه‌ک حکومه‌تی عیراق هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی خۆی له هه‌رێمی کوردستان کشانده‌وه،دامه‌زراوه ئیدارییه‌کانی هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێم روبه‌روی بۆشاییه‌کی ئیداری گه‌وره بوه‌وه‌و به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و کات که‌وته به‌رده‌م حاڵه‌تێکی نائاسایی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و دامه‌زراوانه،بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئیدارییه له ناوه‌ندی پارێزگا وقه‌زا وناحیه‌کاندا ئیداره‌یه‌کی هاوبه‌شی له کۆی حزبه‌کانی ئه‌وکاتی به‌ره‌ی کوردستانی به‌سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان وپارتی دیموکراتی کوردستان پێکهێنا،ئه‌م ئیداره‌یه توانی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان تا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کوردستان له 19/5/1992و دواتر، پێکهێنانی یه‌که‌مین کابینه‌ی حکومه‌ت، ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه ببات. ئه‌و ماوه‌ی ئیداره‌دانی به‌ره‌ی کوردستانی، نه‌یتوانی به‌ر به‌و پاشاگه‌ردانییه بگرێ که ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کشانه‌وه‌یه هاته‌دی، به‌ڵکو نه‌زانین و خراپ به‌ڕێوه‌بردن، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ لاوازی ونزمی ئاستی ئه‌دا و که‌فائه‌تی دامه‌زراوه‌کانی ئیداره‌ی ئه‌و سێ پارێزگایه کێشه‌ی ئیداره‌دانی هه‌رێمی قوڵترکرده‌وه.
پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێم وسستمی دابه‌شکردنی ففتی ففتی ئیداره له نێوان هه‌ردوو حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردندا، کێشه‌کانی هێنده‌ی تر قوڵکرده‌وه، ده‌رفه‌ت و تێچونی چاکسازی هێنده‌ی تر ئاڵۆزتر کرد،ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی له جۆری هه‌نگاونان به‌ره‌و چاکسازیی ئیداری باس کرابێت. ئه‌و هه‌لومه‌رجه زه‌مینه‌یه‌کی له‌باری بۆ ده‌ستوه‌ردانی حزب له حکومه‌ت ره‌خساند، رۆژ له دوای رۆژ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه زیاتر ده‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ک بڕیاره‌کانی حکومه‌ت ده‌بوو پێشوه‌خت له ناو ئیداره‌ی هه‌ر دوو حزبدا بڕیاری لێ درابایه، ئه‌وکات ده‌هاته په‌رله‌مان و دواتر حکومه‌ت جێبه‌جێی ده‌کرد. ئه‌م ره‌وشه ئیدارییه‌ی حکومه‌ت حاڵه‌تی دواکه‌وتویی ئیداری زیاتر چه‌سپاندو دیارده‌کانی بیروکراسیی و گه‌نده‌ڵی ئیداریی و دارایی به‌ربڵاوکردو، تا ده‌هات باری سه‌رشانی حکومه‌تی قورس‌تر ده‌کرد.
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی هه‌لومه‌رجی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان،ده‌خوازێ گرنگیی و رۆڵی ئیداره له شیکارکردنی ره‌وشی ئابوری کوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرین.
رۆڵی فاکته‌ری ئیداره له ئابورییدا
ئابوری‌ناسان تا کۆتایهاتنی جه‌نگی دوه‌می جیهان، به‌ته‌نیا له روانگه‌ی ئابورییه‌وه ده‌یان ڕوانییه مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوری،ره‌هه‌ندو فاکته‌ری ئیداره هیچ رۆڵ و بایه‌خێکی ئه‌وتۆی پێنه‌ده‌درا. ته‌نانه‌ت کاتێک که جۆزیف شۆمپیته‌ر باسی له بایه‌خ و گرنگیی رۆڵی رێکخه‌ر (ئیداره)ی کرد،له چوارچێوه‌ی شیکاری هه‌نده‌کییه‌وه (التحلیل الجزءي) بۆی چوو،به‌وه‌ی که یه‌ک له فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مدارییه،واته فاکته‌رێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی تری به‌رهه‌مهێنان ، ئه‌م شیکارییه نه‌په‌ڕییه‌وه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌موه‌کی (التحلیل الکلي)، واته رۆڵی ئیداره له هێنانه‌دی ئامانجه گشتییه‌کانی حکومه‌ت و جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرا بوو .
ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تانی دنیا‌و مێژوی ئابوری ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند که چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ند به ده‌رامه‌تی سروشتی هه‌یه به‌ڵام به‌هۆی خراپ ئیداره‌دانی ئه‌و ده‌رامه‌ت و لاوازی که‌فائه‌تی ئیداره‌و رێکخستن له رووی ئابورییه‌وه دواکه‌وتون ،که هۆکاره‌که‌ی بایه‌خنه‌دانه به گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و که‌می بودجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و راهێنان و پرۆسه‌کانی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان، ئه‌وه‌ش وایکرد ئه‌و ده‌وڵه‌تانه نه‌توانن په‌ره به‌تواناو که‌فائه‌ت و ساره‌زاییه‌کان خۆیان بده‌ن. به‌شداری نه‌کردنی ئه‌و سه‌رمایه‌یه له په‌ره‌پێدان وبه‌گه‌رخستنی ئه‌و ده‌رامه‌ته سروشتییانه‌ی له‌ناو وڵات‌دا هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی خوڵقاندنی ئیختناقات و کێشه‌و توانای ئیستیعابکردن و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیان به‌رته‌سکتر ده‌کاته‌وه‌و به‌زه‌حمه‌ت یان هه‌ر ناتوانێ ئه‌و سه‌رمایه داراییانه‌ی هه‌یانه بگۆڕن بۆ سه‌رمایه‌ی به‌رهه‌مداریی . به پێچه‌وانه‌شه‌وه، چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تریش هه‌ن، که له‌روی بونی ده‌رامه‌تی سروشتییه‌وه هه‌ژارن، به‌ڵام ئاستی گوزه‌ران وژیان زۆر له باشتر‌و له پێشتره به‌هۆی باش ئیداره‌دانی ئه‌و ده‌رامه‌ته که‌مه‌ی هه‌یانه،چونکه له‌روی توانا وکه‌فائه‌تی مرۆییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئه‌م راستییه ده‌ریخست که له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابورییدا ئه‌ڵگۆیه‌کی بزر هه‌یه‌و رێگره له به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پێشکه‌وتنی ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تیی وسیاسی ده‌درێت.
ئه‌و راستییانه هانی توێژه‌رانی دا بۆ پێدانی بایه‌خی زیاتر به فاکته‌ری ئیداره وه‌ک فاکته‌رێکی تازه له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێداندا، ئه‌و بایه‌خدانه‌ش له ئه‌مریکا گه‌یشته ترۆپک وچه‌ندین کتێب وتوێژینه‌وه‌ی گرنگیان له‌و باره‌وه نوسیی و بڵاوکرده‌وه، که هه‌ریه‌که‌و له دیدو بۆچونێکه‌وه له‌و فاکته‌ره‌یان کۆڵیه‌وه:
1- رۆڵی ئیداره له پرۆسه‌ی کۆنترۆڵکردنی ئه‌و ده‌رامه‌ته ره‌خساوانه‌ی کۆمه‌ڵ و،له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و ژیانی هاوڵاتیان ، سه‌رکه‌وتنی ئیداره‌یان له به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌دا به کۆمه‌ڵێک هۆکاری رێخستن و ئیداریی په‌یوه‌ست به سستمی سیاسیی گشتیی و به‌رنامه‌کانی حکومه‌ته‌وه گرێدا، وه‌ک جێگیریی ئیداریی وکه‌فائه‌تی ئیداریی و شه‌فافیه‌ت و جه‌وده.
2- چه‌مکی گه‌شه‌پێدانی ئیداره، به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه چالاکییه‌کی ئیدارییه که جۆرێک له په‌ره‌دان و تازه‌کاری ئه‌نجام ده‌دات بۆ به‌رزکردنی ئاستی گوزه‌ران وژیانی هاوڵاتیان. هه‌روه‌ها چه‌مکی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئیداری، به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌و ئامانجی گشتییه و هاوکات له‌گه‌ڵیدا ده‌ست به جێبه‌جێکردنی ده‌کرێت له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵ به‌ره‌و پێش ده‌بات.
3- چه‌مکی چاکسازیی ئیداری،که به ئامانجی ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانکاری ریشه‌ییه له ده‌زگای ئیداری بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێکی زانستی چاره‌سه‌ری کێشه ئیدارییه‌کان بکات و، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئیداره بتوانێ به توانایه‌کی باشتر و خێراتر و تێچونی که‌متر ئامانجه گشتییه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌دی بهێنێت له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ببێته جێ متمانه‌ی هاوڵاتیان.
4- به‌پێی بایه‌خدان به فاکته‌ری ئیداره له پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێداندا پۆلینێکیان بۆ ده‌وڵه‌تان کرد به‌م سێ قۆناغه‌ی خواره‌وه:
أ- قۆناغی هه‌ستپێکردن به بایه‌خ ورۆڵی ئیداره له جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی گشتیی‌دا: له‌م قۆناغه حکومه‌ت هه‌ست به رۆڵ و گرنگیی گه‌شه‌پێدانی ئیداره ده‌کا له‌وه‌ی که ده‌توانێ به باشترین شێواز کۆمه‌ڵ به‌ڕێوه ببات.
ب- قۆناغی گرنگی دان به سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئیداری: له‌م قۆناغه‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵ ده‌دات سود له مه‌زایانه‌ی که به‌رنامه‌کانی گه‌شه‌پێدانی ئیداری به‌ده‌ستیان ده‌هێنێت وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێبه‌جێکردنیان بکات.
ت- قۆناغی جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته‌کانی گه‌شه‌پێدانی ئیداری: له‌م قۆناغه‌دا ده‌وڵه‌ت هه‌ڵده‌ستێ به داڕشتنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئیداری که له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و ره‌وشی وڵاته‌که‌یدا بگونجێت.
ئیداره‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌ته‌کانی گه‌شه‌پێدانی ئیداری
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسه‌تی گه‌شه‌پێدانی ئیداری په‌یڕه‌وکراو به یه‌ک له‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌کییانه داده‌نرێ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دائی ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و کێشه‌و ئاسته‌نگانه‌ی روبه‌ڕوی ده‌زگای ئیداری ده‌بنه‌وه‌و،داڕشتنی پلان وبه‌رنامه بۆ زاڵبون به‌ر سه‌ر ئه‌و کێشانه‌دا‌و، ده‌رخستنی توانای ئه‌و سیاسه‌تانه که تا چه‌ند توانای به‌دیهێنانی ئامانجانه دیاری کراوه‌کانیان هه‌یه‌و، له‌پێناو دوباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییه ناوخۆیی و ئیقلیمیی و جیهانییه‌کاندا وێک بێته‌وه.
بۆ بایه‌خ به فاکته‌ری ئیداره بده‌ین
v هه‌رێم پێویستی زۆری به ده‌زگایه‌کی ئیداری به‌توانا هه‌یه: ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌رێمی کوردستانی تێدایه ده‌زگایه‌کی ئیداری به‌توانای پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌وکێشه‌و ئیختناقاته ئیداریی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه بێته‌وه‌و ببێته کۆسپ له‌به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌کردنیاندا. به‌رده‌وامبونی ئه‌م ده‌زگا ئیدارییه لاواز‌و ناجێگیره‌ی ئێستا به‌م ئه‌دائه نزمه‌ی ئێستا ناتوانێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات و کێشه‌کان تا دێن ئاڵۆزتر ده‌بن و چاره‌سه‌رکردنیان قورس‌تر ده‌بن وتێچونیان زیاتر ده‌بێت. ئاستی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌کان باشترین نمونه‌ن،له‌پێش هه‌مویانه‌وه کێشه‌ی کاره‌باو ئاو‌و خوێندن و ته‌ندروستیی و رێگاوبان و هتد... چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه بونه‌ته موعجیزه.
v بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی سیاسه‌ت: پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و سستمی فیدراڵی و زامنکردنی ئه‌و داهاته‌ی ده‌ست هه‌رێم ده‌که‌وێت، بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی کوردستان،پێویستی به ده‌زگایه‌کی ئیداری تۆکمه‌و به‌توانا هه‌یه که پاڵپشتێکی به‌هێزی ده‌ستکه‌وته سیاسییه‌کان بێت،پشتگوێ خستنی ئه‌و فاکته‌ره‌و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که ئێستا په‌یڕه‌و ده‌کرێت که له‌سه‌ر ئیعتباراتی حزبیی و وه‌لائی شه‌خسی و ناڕۆشنی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت له‌م بواره‌دا دامه‌زراوه،ئه‌م به‌رده‌وامییه ده‌ستکه‌وته سیاسییه‌کان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه وئاینده‌ی رۆشن نابێت.
v هیچ به‌رنامه‌یه‌کی چاکسازیی سیاسیی و ئابوری سه‌رناگرێ ئه‌گه‌ر ده‌زگای ئیداریی و سیاسه‌ته‌کانی گه‌شه‌پێدانی ئیداری له ئاست هه‌وڵه‌کانی چاکسازی سیاسیی و ئابوری‌دا نه‌بێت.
v بۆ بونیاتنانی پردی متمانه له نێوان هاوڵاتیان و حکومه‌تدا: نه‌بونی متمانه له نێوان حکومه‌ت و هاوڵاتیاندا خراپترین حاڵه‌ته که وڵاتی تێبکه‌وێت.
هۆکاره‌کانی شکستهێنانی ئیداری له هه‌رێمی کوردستان:
چه‌ندین هۆکار بونه‌ته هۆی شکستهێنانی ده‌زگاکانی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم، له‌وانه:
1- پۆسته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی ته‌ندروست دیاری ناکرێن: وه‌زیرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی و راوێژکا و شاره‌زایان له‌سه‌ر ئیعتباراتی حزبیی و وه‌لائی شه‌خسی دیاری ده‌کرێن له‌بری ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیعتباراتی پسپۆریی وکه‌فائه‌تو شاره‌زایی و ده‌ستپاکی دابنرێن. ئه‌م حاڵه‌ته بوه‌ته هۆی پێکهێنانی چوارچێوه‌یه‌کی ئیداریی که‌متوانا له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کان له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه، توانای داهێنان و له به‌ره‌و پێشبردنی ئیداره‌ی حکومه‌تدا لاوازه.
2- نه‌بونی راهێنان و مه‌شقپێکردنی به‌رپرسانی ئیداری که ئه‌رکی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ستۆیه،حکومه‌ت بایه‌خی به مه‌سه‌له‌ی په‌ره‌پێدان و راهێنانی توانا ئیدارییه‌کانی خۆی نه‌داوه، که‌می و لاوازی دامه‌زراوه‌کانی راهێنانی ئیداری باشترین به‌ڵگه‌ن. له دوای پرۆسه‌ی رزگاری عیراقه‌وه، ده‌رفه‌تێكی زۆر بۆ ئیداره‌ی هه‌رێم ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداریی حکومه‌ت خولی راهێنان و په‌ره‌پێدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببینن، به‌ڵام زۆرێکی ئه‌وانه‌ی ده‌ستنیشان ده‌کران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر ئیعتباراتی حزبیی و شه‌خسی داده‌نران، ئه‌وه‌ش وای کرد که به‌شداربوانی ئه‌و خولانه نه‌توانن ته‌نانه‌ت ئه‌دائی ئیداری خۆیان له دامه‌زراوه‌کانی خۆیاندا باش بکه‌ن، زیاتر وه‌ک سه‌فره‌یه‌کی ته‌رفیهی زیاتر هیچی تر نه‌گه‌یه‌نێت.
3- ناجێگیری ده‌زگای ئیداری حکومه‌تی هه‌رێم : ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به‌رده‌وام له گۆڕاندایه،هۆکاره‌که‌یشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌زگایانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی بابه‌تیانه پێکنه‌هێنراون که له‌به‌رژه‌وه‌ندی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی خودی ده‌زگاکانی حکومه‌تدا بن و یه‌کتری ته‌واو بکه‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین ده‌زگا و وه‌زاره‌ت پێکده‌هینرێ و دوای ماوه‌یه‌ک ئه‌و ده‌زگا و وه‌زاره‌تانه یان لێک جودا ده‌کرێنه‌وه یان پێکه‌وه ده‌لکێندرێن،یان ویان...، ئه‌وه دوو وه‌زاره‌ت ودوو ئیداره‌یی له‌ولاوه بوه‌ستێت .
4- ده‌ستوه‌ردانی حزب له ده‌زگاکانی حکومه‌تدا و زۆربه‌ی بڕیاره‌کان پێشوه‌خت له ده‌سته باڵاکانی حزبدا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرێن و دواتر له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه دێنه ناو حکومه‌ت،ئه‌مه‌ش وای کردوه هێشتا حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ک دوو ئیداره‌ی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌تایبه‌تی له دوای زیاتر له سێ ساڵ له یه‌کگرتنه‌وه.
5- لاوازی ده‌زگای ته‌شریعی ودادوه‌ری که وه‌ک دوو ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ له ده‌زگای جێبه‌جێکردن کار ناکه‌ن و بونه‌ته پاشکۆ حکومه‌ت، له‌ولاشه‌وه، لاوازی و که‌متوانای ده‌زگای چاودێری دارایی که ده‌توانێ فاکته‌رێکی به‌هێزی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تی بێت،به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان چه‌ند مانگێکه یاسای چاودێری دارایی ده‌رکردوه،به‌ڵام حکومه‌ت ئاماده نییه ئه‌و دوو ده‌زگایه بکاته یه‌ک، له کاتێکدا به‌پێی ئه‌و یاسا تازه‌یه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و دوو ده‌زگایه نایاسایین.
6- زاڵبونی ئیعتباراتی حزبی و سیاسی به‌سه‌ر ئیعتباراتی پسپۆریی و ئه‌کادیمی و ده‌ستپاکی له پرۆسه‌ی دامه‌زراندا.
هه‌نگاوه‌کانی گه‌شه‌پێدانی ئیداره له هه‌رێمی کوردستان
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکران،به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ئیداریی و گه‌شه‌دان به ده‌زگاکانی ئیداره‌ی حکومه‌ت پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بگیرێته‌به‌ر:
1- داڕشتنی دیدێکی ستراتیجی که کۆمه‌ڵێک ئامانج بگرێته‌خۆ،دیدێکی ستراتیجی ئیداری پێویست بۆ چارسه‌رکردنی دواکه‌وتوی ئیداریی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی. نه‌بونی دیدیکی ستراتیجی وه‌ک ئێستا زیاتر ته‌رکیز ده‌کاته سه‌ر چاره‌سه‌ری هه‌نوکه‌یی و،له‌به‌رچاو نه‌گرتنی هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی کێشه ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان لێ ده‌که‌وێته‌وه‌و،ئه‌وه‌ش له بری چاره‌سه‌رکردن کێشه‌کان قوڵتر ده‌کاته‌وه.
2- پێویسته لای ئه‌وانه‌ی یاسا‌و به‌رنامه ئاماده ده‌که‌ن ولای ئه‌وانه‌ی جێبه‌جێی ده‌که‌ن بڕوا‌و متمانه‌ی ته‌واویان خۆیان وبه به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌ت هه‌بێت، به‌تایبه‌تی لای به‌رپرسه باڵاکانی ئیداره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به سه‌رکه‌وتوی ئامانجه دیاریکراوه‌کان به‌دیبهێنن، بتوانن به‌رگری لێ بکه‌ن و به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌کانیشیدا زاڵ بن.
3- بونی متمانه‌و بڕوا به‌خۆبون لای ئه‌وانه‌ی که به‌شداری له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌که‌ن،به‌وه‌ی که ده‌توانن ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی داڕێژراوه جێبه‌جی بکه‌ن، بونی راهێنان و شاره‌زایی بنه‌مایه‌کی به‌هێزی ئه‌و متمانه‌و بڕوا به‌خۆبونه‌یه.
4- ده‌بێ به‌رپرسانی ئیداری به‌شێک له‌و مه‌ترسییه بگرنه ئه‌ستۆ چ له کاتی داڕشتنی پلان و چ له کاتی جێبه‌جیکردنی ئه‌و پلان و به‌رنامانه‌دا. به‌رپرسانی ئیداری کاتێک ده‌ستپێشجه‌ری ناکه‌ن و زیده‌رۆیی ده‌که‌ن له دڵنیابون له‌وه‌ی هه‌نگاوانه‌ی ده‌ینێن، هۆکارێکی گه‌وره‌ی دواکه‌وتنی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌کان و دواخستنی پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه.
5- توانای بڕیاردان له کاتی خۆی: بڕیاردان کاتی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێ بڕیاره‌کان دروست بێت، هه‌موو بڕیارێک چوارچێوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی دیاریکراوی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رنا بڕیاره‌کان سه‌رکه‌وتو نابن و زیانێکی هه‌وره به سامانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.
6- زه‌روره‌تی بونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تداو وه‌ک یه‌ک تیم کار بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌کان دیاریکراوه‌کان بکه‌ن.
7- ده‌ستنیشانکردنی پێوه‌ر بۆ دانانی به‌رپرسه ئیدارییه‌کان به‌جۆرێک که پسپۆریی و تواناکانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌دا بێته‌وه که بۆی ده‌ستنیشان ده‌کرێت.
8- پێکهێنانی ناوه‌ندی راهێنان وپه‌ره‌پێدانی ئیداری بۆ به‌هێزکردنی توانای سه‌رکرده ئیدارییه‌کان.
9- بونی به‌رنامه وئامنجی دیاریکراو ده‌رفه‌تی پێوانه‌کردنی ئه‌دائی ئیداریی و ئابوری حکومه‌ت ده‌ره‌خسێنێت، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ر قسه‌کردنێک له پێوانه‌کردنی ئه‌دائی ئیداره‌ی حوکمه‌ت بێ بنه‌مایه.
ده‌رئه‌نجام
ئیداره خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو توانا مرۆیی و سروشتیی و مادیی و دارایی و زانستیی وهونه‌ریی و ته‌کنه‌لۆجیی و کلتورییه ره‌خساوه‌کانی کۆمه‌ڵه به ئامانجی هێنانه‌دی ئامانجه دیاریکراوه‌کان به باشترین شێواز‌و له ماوه‌ی دیاریکراوی خۆیدا. واته ئیداره رۆڵی میانگیریی وگه‌یاندن له نێوان توانا هه‌مه‌جۆره‌کان وهێنانه‌دی ئامانجه دیاریکراوه‌کاندا ده‌گێڕێت،توانا‌و کێهاتویی ده‌زگاکانی ئیداره له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که تاچه‌ند ده‌توانێ به‌سه‌رکه‌وتویی له ماوه‌ی دایریکراوی خۆیی و به‌و تێچونه‌ی بۆی ته‌رخانکراوه ئامانجه‌کان به‌دی بهێنێت. ئه‌گه‌ر ئیداره ئه‌کتیڤ وچالاک و ته‌ندروست بوو ئه‌وا ده‌ستکه‌وته‌کانی باش ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه بێت، ئه‌وا ئامانجه‌کان نایه‌نه‌دی و توانا هه‌مه‌جۆره‌کانی کۆمه‌ڵ و کاتیش به‌فیڕۆ ده‌دات وپردی متمانه‌ی نێوان خۆی هاوڵاتیان له‌ده‌ست ده‌دات.
له‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئیداره له هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌ست دوو خاڵی زۆر لاوازه‌وه ده‌ناڵێنێت:
یه‌که‌میان: نه‌زانینه،زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی له هه‌رێم موماره‌سه‌ی ئیداره ده‌که‌ن،له ئیداره نازانن وزوڵمی لێ ده‌که‌ن،له‌به‌ر ئه‌وه سروشتییه له جیبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کاندا هه‌ڵه بکه‌ن وسه‌رکه‌وتونه‌بن له هێنانه‌دی ئامانجه دیاریکراوه‌کاندا.
دوه‌میان: گیرخواردنی ئیداره‌یه له نێوان ئه‌کادیمیی وموماره‌سه‌کاراندا،ئه‌کادیمیه‌کان به زمانی ئه‌بستراکت و دور له واقع قسه ده‌که‌ن به‌وه‌ی که له تێۆر وئه‌ده‌بیاتی ئیداره‌وه وه‌رگیراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ واقعی هه‌رێمدا بگونجێت،موماره‌سه‌کارانیشی به‌بێ هیچ ئاماده‌باشییه‌کی پێش وه‌خت ودوربونیان له زانستی ئیداره‌وه،ئاماده‌ش نین بۆ فێربونی و تێگه‌یشتنی رۆڵی گرنگی ئیداره خۆیان ماندوو بکه‌ن،چونکه له‌و بڕوایه‌دان که ته‌نیا موماره‌سه‌کردن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه که‌سێکی پرۆفیشناڵی ئیداره،یان زۆربه‌ی جار لێان تێکده‌چێت وده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که دانانیان له پۆستێکی باڵای ئیدارییدا که زۆربه‌ی کات وه‌ک پێشتر ئاماژه‌ی پێدرا که له‌سه‌ر ئیعتباراتی حزبیی و وه‌لائی شه‌خسییه،به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته که‌سێکی ئیداری سه‌رکه‌وتو.