زۆربه‌ی جار پێوانه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر جیاوازییان ده‌بێ‌و له‌م سۆنگه‌یه‌وه جیاوازی له‌دیدی نه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ڕوداوه‌كانی رابردوو په‌یدا ده‌بێ‌و به‌م پێیه مێژوو هه‌میشه پێویستی به‌پێداچونه‌وه‌و راستكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه، پاش 177 ساڵ له‌جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی پاشای ره‌واندز میر محه‌مه‌د، كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌م روداوه بكه‌ینه پێوانه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی پاشای ره‌واندز له‌مێژودا.
میر محه‌مه‌د هێشتا وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یر ده‌كرێ‌و له‌خوێندنگاكانمان‌و له‌ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییماندا بۆ ئاستی سه‌روه‌رانی مێژوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌رز ده‌كرێته‌وه. هۆی كردنی میر محه‌مه‌د به‌پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ندیی به‌هه‌لومه‌رجی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هه‌یه. له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه به‌كرده‌وه سه‌ده‌ی شكسته‌كانی كورده، پێویستمان به‌مێژوویه‌ك هه‌بوو بیسه‌لمێنێ كه‌كورد له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه له‌جۆش‌و خرۆشدا بووه بۆ به‌ده‌ست مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی‌و هه‌رگیز بۆ به‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجه كۆڵی نه‌داوه. ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی گه‌یاندین كه‌چه‌ندین پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ییمان بۆ خۆمان دروست كرد‌و هه‌مو مه‌رجه‌كانی ئازایه‌تی‌و جوامێری‌و مه‌ردایه‌تیمان پێ به‌خشین. له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌پاڵه‌وان نیه، بۆیه هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه به‌پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی دانراون پێویسته له‌شوێنی شیاوی خۆیان دابندرێن، له‌وانه میر محه‌مه‌د.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌میر محه‌مه‌د به‌پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی دانراوه، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌ی نیه. ناكۆكیی میر محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كاندا به‌ڵگه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌ی نیه‌و ئه‌م ناكۆكییه جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ناكۆكیی نێوان داود پاشای به‌غدا (1774-1851)و ناكۆكیی محه‌مه‌د عه‌لی پاشای میسر (1769-1849) له‌گه‌ڵ ئیستانبوڵدا نیه‌و هه‌وڵی هه‌ر یه‌ك له‌داود پاشا‌و محه‌مه‌د عه‌لی پاشا بۆ خۆبه‌هێزكردن زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌گیانی فراوانخوازانه‌و رایی كردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بوه. به‌م پێودانگه، هه‌وڵی میر محه‌مه‌د بۆ خۆ به‌هێزكردن‌و دروست كردنی تۆپ ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به‌مه‌یلی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌بووه ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیی به‌تین‌و تاوی كوردایه‌تییه‌وه نه‌بوه‌و تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه‌میر له‌چوارچێوه‌و به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه.
میر محه‌مه‌د ئامانجی فراوانخوازی هه‌بو. له‌ساڵی 1832دا یه‌كێ له‌دڕنده‌ترین له‌شكركێشییه فراوانخوازییه‌كانی له‌دژی ئێزدییه‌كان، به‌سود وه‌رگرتن له‌فه‌توای مه‌لای خه‌تێ، ده‌ست پێكرد. له‌مێژوی بادیناندا هیچ كات یه‌ك كه‌س به‌قه‌د میر محه‌مه‌د خه‌ڵكی له‌ئێزدییه‌كان نه‌كوشتوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا له‌ئێزدییه‌كانی كوشت، عوسمانییه‌كان له‌ماوه‌ی سه‌د ساڵدا نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌یان لێ نه‌كوشتون.
به‌پێی گیو موكریانی له‌كتێبه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی مێژوی میرانی سۆران، میر محه‌مه‌د به 40 هه‌زار تا 50 هه‌زار چه‌كدار له‌شكركێشیی كرده سه‌ر ئێزدییه‌كان. ئه‌م ژماره‌یه سێ یان چوار ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌بێ له‌ماوه‌ی 14 ساڵه‌كه‌ی نێوان 1976و 1990دا. میر له‌به‌رایی‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌یدا هه‌مو گونده ئێزدینشینه‌كانی سه‌ر رێگای خۆی وێران كرد‌و قڕی خسته ناو دانیشتوانه‌كه‌وه. به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئه‌لكیش، ناوبانگی وه‌ك بكوژ‌و وێرانكه‌ر گه‌یشتبوه ئه‌وێ. دانیشتوانی ئه‌لكیش به‌جۆرێك تۆقی بون، سه‌رتاپایان شاره‌كه‌یان به‌جێ هێشت. هاوپه‌یمانێتیی بادینانی- ئێزدی به‌رگه‌ی له‌شكركێشییه‌كه‌ی نه‌گرت‌و پاش شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ سوپای میر محه‌مه‌ددا، بادینییه‌كان‌و ئێزدییه‌كان كشانه‌وه دواوه‌و له‌چیاكانی باعدرێ گیرسانه‌وه.
شێخانیش جینۆسایدێكی ترسناكی به‌خۆوه دی. میر محه‌مه‌د هه‌مو ده‌رگاكانی ئاشتی‌و دایه‌لۆگی به‌ڕوی عه‌لی به‌گی داسنیی رابه‌ری ئێزدییه‌كاندا داخست‌و رێی شه‌ڕو وێرانكردنی هه‌ڵبژارد.
هه‌مو ئه‌و ئێزدییانه‌ی كه‌بۆ خۆ رزگاركردن رویان كرده موسل، ره‌نجیان به‌با چو، چونكه كاربه‌ده‌ستانی موسل ده‌روازه‌كانی شاریان بۆ نه‌كردنه‌وه‌و له‌ئاكامدا له‌ته‌ختایی‌ی به‌رده‌م شوره به‌رزه‌كانی موسڵدا سه‌دان ژن‌و منال‌و پیرو په‌ككه‌وته‌ی ئێزدی، به‌چه‌قوو شمشێرو تفه‌نگه‌كانی له‌شكری میر محه‌مه‌د له‌ناو بران.
ده‌ستی كوشتار‌و وێرانكردن‌و تاڵانی میر محه‌مه‌د گه‌یشته شنگاریش. له‌وێ له‌شكركێشییه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی‌ی هات. ئیتر له‌وێوه به‌گه‌نجینه‌یه‌كی زۆره‌وه گه‌ڕایه‌وه ره‌واندز. كه‌س نازانێ كوشتاری ئێزدییه‌كان چه‌نده به‌ڵام به‌پشت به‌ستن به‌زانیارییه‌كانی سدیق ده‌مه‌للوجی، ته‌نها له‌سه‌دا پێنجی ئێزدییه‌كان له‌كوشتن رزگاریان بووه. هه‌ر ئه‌وه بۆ خۆی مایه‌ی تێڕامانه كه‌سه‌رچاوه‌كانی ده‌ڵێن 4 هه‌زار تا ده هه‌زار ئێزدی، له‌ناویان عه‌لی به‌گ داسنی، به‌دیلی براون بۆ ره‌واندزو له‌وێ هیچ ئاسه‌وارێكیان نه‌ماوه.
ئێزدییه‌كان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن داوای لێبوردنیان لێ بكرێ‌و یه‌كه‌مین نیشانه‌ی داوای لێبوردنه‌كه‌ش ده‌رهێنانی میر محه‌مه‌ده له‌ریزی پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانمان.
له‌ڕاستیدا میر محه‌مه‌د هیچ مه‌رجێكی پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی‌ی تێدا به‌دی ناكرێ. هه‌مو شه‌ڕه‌كانی ئه‌م میره له‌دژی میرایه‌تیی ئامێدی‌و ئێزدییه‌كان بووه‌و هه‌مو هه‌وڵه‌كانیشی بۆ خۆ به‌هێزكردن ته‌نها بۆ جێبه‌جێ كردنی نه‌خشه فراوانخوازییه‌كانی بووه. ساڵی 1836 میر محه‌مه‌د هه‌ڵوێستێكی وای به‌رامبه‌ر به‌عوسمانییه‌كان نیشاندا كه‌بچوكترین هه‌ست به‌لێپرسراوه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌ی لێ به‌دی ناكرێ. هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو هه‌واڵی نزیك بونه‌وه‌ی عوسمانییه‌كان له‌ره‌واندز بڵاو بۆوه، میر محه‌مه‌د قه‌ڵه‌می ده‌ست‌و ئه‌ژنۆی شكاو زۆری نه‌برد، به‌بێ شه‌ڕو به‌بێ ته‌قاندنی یه‌ك گولله تۆپ، به‌شێوه‌یه‌ك خۆی به‌ده‌سته‌وه دا كه كه‌س ناتوانێ شانازیی پێوه بكا‌و پاش ئه‌وه‌ی برایه به‌رده‌می سوڵتان له‌ئیستانبول، داوای لێبوردنی لێ كرد‌و ده‌ستی ماچ كرد.
به‌كرده‌وه، ره‌فتاره‌كانی میر محه‌مه‌د كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر جیۆپۆله‌تیكی ناوچه قڕتێخراوه‌كان به‌جێ هێشت چونكه بونه مایه‌ی دروستكردنی بۆشایی‌یه‌كی دیموگرافی. پاش سه‌ده‌و نیوێك كه‌میی چڕیی دانیشتوان له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریبدا، بوو به هانده‌رێك بۆ نیشته‌جێ كردنی عه‌ره‌ب له‌وێدا. ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان نه‌كرایه، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێزدیی ناوچه‌ی نێوان باعدرێ‌و شنگار لانی كه‌م دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ده‌بوو. ئه‌مه‌ش قورسایی‌ی جیۆپۆله‌تیكیی ژماره‌ی دانیشتوانی كوردی له‌پارێزگای موسل سه‌قامگیرترو كاریگه‌رتر ده‌كرد. ئه‌مه، به‌شێوه‌ك له‌شێوه‌یه‌كان، به‌و مانایه دێ كه‌جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كارێكه ئاسه‌واره خراپه‌كه‌ی له‌سنوری سه‌رده‌می خۆی ده‌ترازێ‌و كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشمان به‌جێ دێڵێ.
ئه‌وه‌ی میر محه‌مه‌د له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا كردی، ئه‌مڕۆ له‌ده‌وروبه‌ری موسل هه‌ست به‌سه‌ره‌نجامه خراپه‌كه‌ی ده‌كرێ. مێژو وایه. روداوی باش سه‌ره‌نجامی باش به‌جێ دێڵێ‌و روداوی خراپ سه‌ره‌نجامی خراپ.