بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ڵکشانی نرخی به‌روبومه کشتوکاڵییه‌کان وقه‌یرانی که‌میی خۆراک رێکخراوی خۆراک وکشتوکاڵ (فاو) بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له رۆما کۆنگره‌یه‌کی به ئاماده‌بونی 193 ده‌وڵه‌ت وده‌یان رێکخراوی ئابوریی ودارایی نێوده‌وڵه‌تی به‌ست، که تێیدا 44 سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی دنیا تێیدا به‌شداربون،تێیدا داوای راگرتنی هه‌ڵکشانی نرخه‌کانی خۆراک ده‌که‌ن که هه‌ڕه‌شه له زیادبونی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌ست برسێتییه‌وه ده‌ناڵێنن.
گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که له‌م کۆنگره‌یه‌دا باس وخواسی له‌سه‌ر کرا،بریتی بون له: یارمه‌تی وهاوکاری ده‌وڵه‌ت هه‌ژاره‌کان،چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی بازرگانیکردن به به‌روبومه کشتوکاڵیی وخۆراکییه‌کان،باشترکردنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان وزیادکردنی ئاستی به‌رهه‌مداری کشتوکاڵ وبه وردی دیاریکردنی رۆڵی زینده‌وزه له زیادکردنی قه‌یرانی خۆرک له جیهان.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2007 وه، هه‌ڵکشانی نرخی به‌روبومه کشتوکاڵی خۆراک له جیهان په‌ره‌ده‌ستێنی وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌وڵه‌تان ورێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر به‌ستنی کۆنگره وکۆنفرانس بۆ تاوتوێکردنی ئه‌م قه‌یرانه که به‌رۆکی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیای گرتوه به بێ جێاوازی له نێوان پێشکه‌وتوو ودواکه‌توو. ئه‌م قه‌یرانی خۆراکه ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان ئاقاری ئێستا به‌رده‌وام بێ ئه‌وا 100 ملیۆن که‌سی تر ده‌چنه پاڵ ئه‌و 850 ملیۆن که‌سه‌ی که له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان. به‌ڵام رێکخراوی ئۆکسفام ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نرخه‌کانی خۆراک تا ماوه نزیک به‌رده‌ام بێ ئه‌وا نزیکه‌ی 300 ملیۆن که‌سی تر دێنه ریزی ئه‌وانه‌ی که ناتوانن پێداویستییه‌کانی خۆیان له خۆراک دابین بکه‌ن. ئه‌م ره‌وشه پلانه‌کانی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری بۆ (50%) تا 2015 شکست پێ دێنی که له کۆنگره‌ی (فاو)ی 1996 دارێژرابو وکێشه‌که قوڵتر ده‌کات. جاک زیوفی به‌ڕێوه‌به‌ری فاو ره‌خنه له‌سه‌رکرده‌کانی جیهان ده‌گرێ به‌وه‌ی ناتوانن (30) ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی کشتوکاڵ ته‌رخان بکه‌ن له کاتێکدا ته‌نیا له ساڵی 2006 دا (1200) ملیار دۆلار له کڕنینی چه‌ک وته‌قه‌مه‌نیدا خه‌رج کراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵی تێناگه‌م که بۆ ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتو ده‌توانن بڕی (64) ملیار دۆلار بۆ کردنه‌وه‌ی بازاڕێکی کاربۆن ته‌رخان بکه‌ن که‌چی پاره بۆ لابردنی (13) ملیۆن هکتار دارستان له ساڵێکدا نییه.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه زۆرێک له‌ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وتوی ناچارکردوه که قه‌باره‌ی یارمه‌تییه‌کانیان بۆ ده‌وڵه‌تانی هه‌ژار زیاتر بکه‌ن به تایبه‌تی ده‌وڵه‌تانی کیشوه‌ری ئه‌فریقیا که ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م قه‌یرانه له هه‌موو ناوچه‌کانی تری دنیا زیاتر کاری تێکردوه،که 28 هه‌ژارترین ده‌وڵه‌تانی دنیای تێدایه وبه‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه له 70% دانیشتوانه‌کانی زۆرترین زیانیان به‌رکه‌وتوه. بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بانکی نێوده‌وڵه‌تی داوای یارمه‌تی خۆراکی به به‌های 500 ملیۆن دۆلار له کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کردوه که به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی بۆ دابینکردنی پێداویستییه هه‌نوکه‌ییه‌کان گه‌ره‌کیه‌تی. جگه له‌مه‌ش بانک ئه‌وله‌ویه‌تی به که‌رتی کشتوکاڵی داوه، تا ئاستی قه‌رزه‌کانی بۆ ئه‌و که‌رته له ئه‌فریقیا بۆ دوو هێنده له 400 بۆ 500 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2009 زیاد بکات.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراک ده‌وڵه‌تانی به‌رهه‌مهێنی خۆراکی ناچارکردوه،رێژه‌ی هه‌نارده‌نی به‌رهه‌می خۆراکیان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه نه‌که‌ن،بۆ زامنکردنی ئاسایشی خۆراکی وڵاته‌کانیان، به‌تایبه‌تی که گۆڕانی که‌ش وهه‌وا مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌روبومی کشتوکاڵییان دروستکردوه. ئه‌وه‌تا ئوسترالیا یه‌ک له گه‌وره ده‌وڵه‌ته هه‌نارده‌کانی گه‌نمه بۆ بازاڕه‌کانی دنیا به‌هۆی وشکه ساڵییه‌وه ئه‌م ساڵ که‌مترین به‌رهه‌می گه‌نمی هه‌بوه. رۆبه‌رت زۆلیکی سه‌رۆکی بانکی نێوده‌وڵه‌تی داوای له ده‌وڵه‌تان کردوه که کۆت وبه‌نده‌کانی به‌رده‌م هه‌ناردنه ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆراک هه‌ڵبگرن چونکه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی لێده‌که‌وێته‌وه وته‌نیاش هه‌ژاره‌کان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، چه‌ندین کۆنگره وکۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به گۆڕانکاریی که‌ش وهه‌وا به‌ستراوه،به زۆریش جه‌خت له‌سه‌ر نه‌وت کراوه‌ته‌وه که یه‌ک له فاکته‌ره‌کانی ئه‌و گۆڕانکارییه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام کاری توێژینه‌وه وپه‌ره‌پێدان بۆ به‌رهه‌مهێنانی زینده‌وزه کراوه له‌بری به‌کارهێنانی به‌روبومه نه‌وتییه‌کان. نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وچه‌ندین ده‌وڵه‌تی تری دنیا کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که زینده‌وزه ئه‌گه‌رێکی له‌باره بۆ رێگرتن له گۆڕانی که‌ش وهه‌وا. له‌به‌ر ئه‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به گه‌رمی پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانی ئیسانۆل له گه‌نمه‌شامی ده‌کات،که ساڵانه به‌رهه‌مهێنانی به‌رێژه‌ی 12% زیاد ده‌کا،تاوه‌کو رێژه‌که‌ی گه‌یشته 10% به‌رهه‌می جیهان. یه‌کێتی ئه‌وروپا به بڕی 3.7 ملیار یۆرۆ پشتیوانی له به‌رهه‌مهێنانی زینده‌وزه ده‌کات و بڕیاری داوه تا ساڵی 2015 له 8% پێداویستییه‌کانی سوته‌مه‌نی له زینده‌وزه دابین بکا وبۆ 2020 بیگه‌یه‌نێته 20%. ئه‌وه‌تا به‌رازیل چواریه‌کی ئۆتۆمۆبیله‌کانی به زینده‌وزه کارده‌که‌ن، ئه‌م هه‌نگاوانه بونه‌ته هۆی زیادبونی خواستی جیهانی له‌سه‌ر گه‌نم وگه‌نمه شامی بۆ به‌رهه‌مهێنانی زینده وزه،ئه‌مریکا له ساڵی 2000 (15) ملیۆن ته‌ن گه‌نمه شامی له خۆراکه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی زینده وزه گۆڕیوه،ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه‌ی بۆ 85 ملیۆن ته‌ن زیاد کردوه. ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌مریکا یه‌ک گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هه‌نارده‌ی گه‌نمه شامییه له جیهان، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بکا ده‌یکاته زینده‌وزه. لالایه‌کی تریشه‌وه زیادبونی خواست له‌سه‌ر زینده وزه جوتیارانیشی به ئاقاری گۆڕینی جۆری به‌رهه‌مه‌کانیان بردوه بۆ گه‌نمه‌شامی که خواستی جیهانی له‌سه‌ر زۆر زیادی کردوه. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه، مه‌سه‌له‌ی زینده‌وزه بوه‌ته یه‌ک له ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه،چونکه هێندێک له رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان وای بۆ ده‌چن که له 30% به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی خۆراک له دنیا بۆ زینده‌وزه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئه‌و رێژه به راست نازانێ وده‌ڵێ له 4% تێپه‌ڕ ناکات. زیادکردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی زینده‌وزه بۆته کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌رده‌م هه‌موو رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، چونکه ئه‌و زیادکردنه پێویستی به زه‌ویوزاره‌ی کشتوکاڵییه، یان ئه‌وه‌تا ده‌بێ دنیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و زه‌ویانه بێ که بۆ به‌رهه‌مهێنانی خۆراک ته‌رخان کراوه یاخود ده‌بێ ئه‌و زه‌ویانه‌ی که بۆ به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سته‌ی سروشتی ته‌رخانکراوه به‌کاربهێنرێت، هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌که‌ش مه‌ترسیی خۆیان هه‌یه. لسته‌ر براون دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانگه‌ی سیاسه‌ته‌کانی زه‌وی ده‌ڵی به‌رهه‌مهێنانی زینده‌وزه بۆته هۆی زیادبونی به‌کاربرنی 20 ملیۆن ته‌ن له دانه‌وێڵه وزۆر له‌و خواسته زیاتره که چین وهندستان دروستیان کردوه.
له‌م ساڵ نیوه‌ی رابردودا، چه‌ندین کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوخۆیی وئیقلیمی بۆ تاوتوێکردنی کێشه‌ی گرانبونی نرخی خۆراک وگۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا به‌ستراوه، که فاکته‌ری زیادبونی رێژه‌ی هه‌ژاریی وبرسێتییه له جیهاندا. به‌ڵام تا ئێستا له هه‌رێمی کوردستان که به‌ده‌ست وشکه ساڵییه‌وه ده‌ناڵێنێ وله 30% دانیشتوانیشی له خوار هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن وبه‌شی هه‌ره‌زۆری به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کانی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کرێن، تا ئێستا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌بۆته جێی بایه‌خی نه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانی حکومه‌ت نه زانکۆکانی که ده‌بوو تا ئێستا ئه‌وانیش وه‌ک ده‌وڵه‌تانی تری دنیا چه‌ندین کۆنگره وکۆنفرانسیان له‌سه‌ر کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و ره‌وشه که هه‌ڕه‌شه له ژیانی به‌شیکی به‌رچاوی خه‌لكی کوردستان ده‌کات تاوتوێ نه‌کردوه.