پێشبینی ده‌کرێ له ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباکوری ئه‌فریقیا بگاته ( 692) ملیۆن که‌س،ئه‌وکات (13%) کۆی دانیشتوانی دنیا که ژماره‌یان ده‌گاته (9.2) ملیار که‌س ئه‌مه‌ش گوشارێکی زۆر ده‌خاته سه‌ر بڕی خۆراک وئاوی ئه‌و ناوچه‌یه که ئێستا به‌ده‌ست که‌می ئاو وبه‌رهه‌می خۆراکه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌پێی پێشبینییه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ژماره‌ی دانیشتوانی میسر که گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه ده‌بێته (121) ملیۆن که‌س، له کاتێکدا میسرییه‌کان پێشبینی ده‌که‌ن ژماره‌یان دوو هێنده‌ی ئێستای لێ بێت وبگاته (160) ملیۆن که‌س. دانیشتوانی ئێرانیش به‌پێی هه‌مان مه‌زنده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌گاته (100) وتورکیاش به (86) ملیۆن که‌س.
له‌لایه‌کی تره‌وه به‌پێی پێشبینی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی هارڤارد،ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی که‌نداو به یه‌مه‌نیشه‌وه له ساڵی 2050 ده‌گاته (123.9) ملیۆن که‌س، یه‌مه‌ن به ته‌نیا ده‌بێته 58 ملیۆن که‌س.
زیادبونی دانیشتوانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌م ره‌وته‌ی ئێستا کۆسپی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئابوری وکۆمه‌ڵایه‌تییه،سه‌رچاوه‌ی خوڵقاندنی ده‌یان کێشه‌ی ئابوریی وکۆمه‌ڵایه‌تی تره له پاڵ ئه‌و کێشانه‌ی تری ناوچه‌که.
حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر له کردنه‌وه‌ی (دوه‌مین کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دانیشتوان) ده‌ڵێ: "میسر شازده‌یه‌مین ده‌وڵه‌تی دنیایه له روی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه" ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1950 نزیکه‌ی (21) ملیۆن به‌ڵام تا 2050 شه‌ش هێنده زیاد ده‌کات، به‌پێی پێشبینی هارڤارد، به‌ڵام میسرییه‌کان ده‌ڵێن هه‌شت هێنده زیاد ده‌کات وبه‌پێی قسه‌ی شاره‌زایانی میسریش بۆ 2025 دانیشتوانی میسر (100) ملیۆن تێده‌په‌ڕێنێت.
له‌گه‌ڵ پێشبینیکردنی که‌مبونه‌وه‌ی وزه له ناوه‌راستی ئه‌م سه‌ده‌یه،دنیا روبه‌ڕوی کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی خۆراک ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی که روبه‌ری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان به‌رێژه‌ی پێویست فراوان نابێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێداویستییه‌کانی روو له زیادبووی دانیشتوان فه‌راهه‌م بکات، که ئێستا زیاتر له (850) ملیۆن که‌س به‌ده‌ست که‌م خۆراکیی وله‌ژێر هێڵی هه‌ژارییدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و ژماره‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستاوه ره‌نگه نزیکه‌ی (100) بۆ (300) ملیۆنی تری بچێته سه‌ر.
توێژه‌ره‌کانی زانکۆی ئیلینۆی، به‌تایبه‌تی بۆب تۆمسون پێی وایه که ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ناتوانێ له بواری خۆراکدا خودبژێوی زامن بکات به حوکمی که‌می پرۆژه تازه‌کانی ئاودێران وئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی به‌سه‌ر که‌ش وهه‌وادا هاتون کاریگه‌ریی سلبیی له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی خۆراک هه‌یه.
تورکیا له روی بونی پرۆژه‌ی ئاوه‌وه له ده‌وڵه‌تانی تر باشتره،به‌تایبه‌تی پرۆژه‌کانی گاپ که له 21 به‌نداو و(17) ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاره‌با پێکدێ و به‌نداوی ئه‌تاتورک گه‌وره‌ترینیانه‌و (48) ملیار مه‌تر سێجا ئاو گل بداته‌وه وبه چواره‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوی جیهان ده‌ژمێردرێت و،ده‌توانێ له (22%) پێداویستیی وزه‌ی کاره‌با بۆ وڵاته‌که‌ی زامن بکات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ئێران به‌ده‌ست گرفتی ئاو وته‌نانه‌ت خۆراکیشه‌وه ناناڵێت و، ده‌توانێ ئاو ره‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێی خۆی بکات که پێویستیان به ئاوی سازگار هه‌یه. ئێران به‌ر له چه‌ند ساڵێک پلانی بۆ هه‌ناردنه ده‌ره‌وی ئاوی بۆ ده‌وڵه‌تی کوێت هه‌بوو له رێگه‌ی لوله‌ی ده‌ریاییه‌وه. به‌های هه‌نارده‌ی به‌روبومی کشتوکاڵی ئێران تا کۆتایی ئه‌مساڵ ده‌گاته شه‌ش ملیار دۆلار، به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌کانی ئاودێراندا، به‌رده‌وام کار بۆ په‌ره‌پێدانی که‌رتی کشتوکاڵه‌که‌ی ده‌دات.
هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌نته‌ری لێکۆڵێنه‌وه‌ی ستراتیجی کوردستان پێشبینی ده‌کرێ تا ساڵی 2030 ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی بگاته (10.5) که‌س. پێویستی به دابینکردنی خۆراکی زیاتر ده‌بێت، هه‌رێم ده‌توانێ به‌سود وه‌رگرتن له سامانه ئاوه‌ی هه‌یه‌تی (که له 50% ئاوی عیراق پێکدێنێ وساڵانه به (48) ملیار مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده ده‌کرێ) ئه‌گه‌ر هاتو به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست وله ماوه‌ی ئاماژه بۆ کراودا پرۆژه‌ی ئاودێران له‌سه‌ر روباره‌کانی هه‌رێم بنیات بنێت و،ببێته هۆی فراوانکردنی روبه‌روی زه‌وی به‌راو که به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ ساڵی 2004 ته‌نیا (7%) کۆی زه‌وی شیاوی کشتوکاڵی هه‌رێم پێک دێنێت. واته(93%) زه‌وی شیاوی کشتوکاڵ پشت به باران ده‌به‌ستێ و، ئه‌گه‌ر بزانین که (46.4% ) ئه‌و زه‌وییانه ده‌که‌ونه ناوچه‌ی بارانی مسۆگه‌ر و(34.8%) له ناوچه‌ی نیمچه مسۆگه‌ر و ئه‌وی تریشی له ناوچه نامسۆگه‌ردایه. ئه‌م ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه نیشانی ده‌دا که باران نه‌بارین وشکه ساڵی چ مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆراک له هه‌رێم دروست ده‌کات. له لایه‌کی تره‌وه تائێستا نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی سود له زه‌ویی کشتوکاڵی وه‌ربگیرێ،ته‌نیا سود له (55.91%) وه‌رگیراوه وئه‌وی تری به‌بێ ده‌ستکاری ماوه‌ته‌وه. له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که که‌رتی کشتوکاڵی هه‌رێم به‌زۆری پشت به‌باران ده‌به‌ستێ وایه ئاستی به‌رهه‌می کشتوکاڵی هه‌رێم له ژێر کاریگه‌ریی باراندایه نه‌ک نڕی ئه‌و ئاوه‌ی که کشتوکاڵی پێ ئاو ده‌درێت. لێره‌وه ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌کات بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ به پشت به‌ستن به داتا وزانیاری ورد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م که‌رته بتوانێ زامنی ئاسایشی خۆراکی هه‌رێم بکات وچیدی چاوه‌ڕێی به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تانی تر نه‌بین.