|
تیرۆر وگۆرانی چه‌مکی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی
یوسف گۆران
|
له‌سه‌رده‌مانی شه‌ڕی ساردا چه‌مکی ئاسایش وبه‌تایبه‌تی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی توند به ده‌وڵه‌ته‌وه به‌سترابۆوه،ئه‌و بیردۆزانه‌ی که‌هه‌وڵی شیکردنه‌وه‌ی چاوگه‌کانی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌منی نێوده‌وڵه‌تیان ده‌دا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتیان به ناسینی توانا سه‌ربازیی وئابورییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌به‌ستی وده‌یانکرده بنه‌مایه‌ک بۆ ده‌ستنیشان کردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌بنه چاوگی هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵتان، به‌م شێوه‌یه له سه‌رده‌می شه‌ری ساردا ترسی سه‌ره‌کی له‌و ده‌وڵه‌تانه بوو که له رووی سه‌ربازییه‌وه به‌هێز بوون ده‌یان توانی هه‌ره‌شه له ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان بکه‌ن،بۆیه ئه‌رکی سه‌ره‌کی پارێزه‌رانی ئاسایشی نێودوڵه‌تی،ئه‌وه بوو که چاودێری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بکه‌ن و نه‌هێڵێن ببنه سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ تێکدانی ئه‌م ئاسایشه.
پاش برانه‌وه‌ی شه‌ری سارد‌و ده‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا وه‌ک تاقه زلهێزی سه‌ره‌کی جیهانی وکه‌مبونه‌وه هه‌ره‌شه‌ی سه‌ربازی راسته‌خۆی ده‌وڵه‌تان بۆ تێکدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی چه‌مکی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌منی ده‌وڵه‌تانیش بۆسه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان گۆرانی به‌سه‌ردا هات، پێده‌چێت ئه‌م گۆرانکارییه له‌لایه‌ک رۆڵی رێکخراوه تیرۆریستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان زیاتر له‌جاران رۆڵی سه‌ره‌کی له شێواندن وتێکدانی ئه‌م ئاسایشه بگێڕن له‌لایه‌کی تریش خودی ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کان وه‌ک جاران رۆڵیان له تێکدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی که‌مبوبێته‌وه‌و ئه‌م ئه‌رکه زیاتر ده‌وڵه‌ته لاوازه‌کان،نه‌ک به‌هێزه‌کان، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی نه‌ک ته‌نها له رووی ئابورییه‌وه لاوازن به‌ڵکو له روی گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی وخوێندن وته‌ندروستیشه‌وه کێشه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه بیگێڕن. ئه‌م دوو دیارده‌یه ئه‌منیه نوێیه،واته ده‌رکه‌وتن وزۆر بوونی رۆڵی نێوده‌وڵه‌تی رێکخراوه تیرۆریستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و زیادبونی رێژه‌ی ده‌وڵه‌ته لاوازه‌کان که‌به ده‌وڵه‌تی(فاشل)ناو ده‌برێت، ئێستا دوو کلیلی سه‌ره‌کین بۆ تێگه‌یشتنی چاوگه نوێکانی مه‌ترسیه‌کانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان.
ئاشکرایه که قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستیه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی که ئیستا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی ده‌که‌نه سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان لای زۆربه‌مان به‌هۆی ئاماده‌یی به‌رده‌وامی رێخراوی قاعیده رون وئاشکرایه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین رێکخراوی تیرۆریستی تر ئێستا له جیهاندا کارده‌که‌ن به‌ڵام هیچیان به‌ئاستی قاعیده ناوبانگ وکاریگه‌رییان نیه.
له‌روی بابه‌تییه‌وه چه‌ندین هۆکاری نێوده‌وڵه‌تی له پشت دروست بونی رێکخراوه‌کانی وه‌ک قاعیده‌و هاوشێوه‌کانیه‌وه‌ن،ده‌وڵه‌تان پاش بڕانه‌وه‌ی شه‌ری سارد‌و ده‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا وه‌ک تاقه زلهێزی جیهانی ناتوانن به‌هه‌مان رێساکان شه‌ری سارد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن، له‌راستیدا بونی ئه‌مریکا وه‌ک تاقه زلهێزی جیهانی بواری مانۆری سیاسی وسه‌ربازی دور له بیر‌و بۆچونی ئه‌مریکا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی جیهان ته‌سک کردۆته‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که خوازیاری هه‌ڵسوکه‌وتی جیاواز یان دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکان-به‌پێچه‌وانه‌ی جاران- ئێستا ناتوانن راسته‌خۆ روبه‌ری ببنه‌وه، ئه‌م راستیه له که‌مبونه‌وه‌ی کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی نێوان ده‌وڵه‌تان پاش شه‌ڕی سارد به رونی به‌دی ده‌کرێت. که‌مبونی توانای ده‌وڵه‌تان له روبه‌روبونه‌وه‌ی راسته‌خۆی ژینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تازه پاڵی به هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت ناوه بۆ گه‌یشت به ئامانجه کانیان یارمه‌تی یان داڵده‌ی یان کار ئاسانی بۆ زۆر له رێکخراوه تیرۆریستیانه بده‌ن و وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌سکه‌وتی سیاسی به‌کاری بهێنن، ده‌کرێ نمونه‌ی چاوپۆشی سوریا وئێران له چالاکییه‌کانی رێکخراوی قاعیده له عیراق وئه‌فغانستان وپاکستان ده‌کرێ وه‌ک نمونه‌یه‌ک بۆ راستی ئه‌م دیارده‌یه بهێنینه‌وه.به‌م شێوه‌یه ژینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاش شه‌ڕی سارد رێ‌ی بۆ ده‌رکه‌وتنی زیاتری رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان خۆش کردوه.
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئێستا‌و به‌پێ ی دواهه‌مین ئاماره‌کانی تایبه‌ت به ئه‌دائی ده‌وڵه‌تانی جیهان له سه‌رجه‌م بواره جیاجیاکاندا نزیکه‌ی 60 ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌تی(فاشل) ناوزه‌د ده‌کرێن،ئه‌م ده‌وڵه‌ته فاشیلانه له پێوه‌ره گشتیه‌کاندا ئه‌وانه‌ن که نه‌یاتوانیوه پێداویسته ئه‌منی وئابوری وژیانیه‌کان بۆ دانیشتوانیان فه‌راهه‌م بکه‌ن، به‌بونی ده‌وڵه‌تی فاشل ولاواز له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا مه‌ترسیه‌ک بڵاو بۆته‌وه که په‌یوه‌سته به ترس له‌و ده‌وڵه‌ته فاشل ولاوازانه که نه‌توانن کۆنترۆڵی روپێو وکۆمه‌ڵگاکانی خۆیان بکه‌ن وبه‌م شێوه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌بنه مۆڵگه‌یه‌کی ئارام پڕ به‌پیت بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی بیری تێکده‌رانه بڵاکارکردنی رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان که ئیستغلالی ره‌شبینی دانیشتوان وگه‌نده‌ڵی وناکارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن، به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ئێستا هه‌رچه‌نده که چاوکی بیری توندڕه‌و له وڵاتانی که‌نداو شامه وبه‌شێکیان پێوه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی فاشل به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ناکرێت،به‌ڵام ئه‌م بیروبۆچونه تێکده‌رانه زیاتر له‌و وڵاتانه بره‌وی په‌یدا کردوه که سه‌رجه‌م پێوه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی لاواز‌و فاشیل به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ده‌کرێ،ده‌توانین له‌م بواره‌دا نمونه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ت وه‌ک، سۆماڵ،عیرَاق،چاد،جه‌زائیر،ئه‌فغانستان،پاکستان،سودان .....هتد بهێنینه که‌نه‌ک ته‌نیا نه‌یاتوانیوه ئاسایش وئارامی بۆوڵاته‌که‌یان دابین بکه‌ن به‌ڵکو رۆڵێکی سلبیش ده‌گێڕن له به‌هێزکردنی ره‌وتی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی وتێکدانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌کورتی ئه‌گه‌ر جاران له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا وڵاته به‌هێز وده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌یانتوانی ببنه سه‌رچاوه‌ی دروستکرنی نائارامی وتێکدانی ره‌وشی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان، ئه‌وا ئێستا به پێچه‌وانه‌وه له‌به‌ر ئه‌و گۆڕانانه‌ی له کاره‌کته‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان رویان داوه ده‌وڵه‌ته لاوازه‌کان زیاتر بونه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تان وجۆرێک له هاوپه‌یمانی ناڕاگه‌یه‌ندراوو ناره‌سمی له نێوان هه‌ندێ له‌و ده‌وڵه‌ته فاشلانه‌و رێکخراوه تیرۆریستیه‌کان دروست بووه.
بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌ره‌شه ئه‌منیه تازانه‌و له پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی تیرۆرستی بۆ سه‌ر ئاشایشی نێوده‌ڵه‌تان پێویسته کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان رۆلێکی فراوانتر بگێڕن له چاککرنی دۆخی ئه‌م وڵاته لاوازانه تاکو چیتر نه‌بنه مۆڵگه‌یه‌کی ئارام وپاڵهێنه‌ر بۆ بیری توند‌و تیرۆرستی.
|
Print
|
|